زانستی فیزیا تەنها کۆمەڵێک یاسا و یەکسانیی بیرکاری نییە، بەڵکوو بنەمای تێگەیشتن لە سروشت و دروستکردنی داهاتوویەکی نوێیە. ئەگەر حەز دەکەیت زانستی فیزیا بە شێوەیەکی قووڵ و پراکتیکی فێربیت و خۆت بۆ بوون بە مامۆستایەکی لێهاتووی فیزیا ئامادە بکەیت، بەشی پەروەردەی فیزیا لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک – کۆلێژی پەروەردە دەتوانێت دەستپێکی گرنگ بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.
لەم بەشەدا قوتابیان بە زمانی ئینگلیزی فێری بابەتەکانی فیزیا دەبن؛ لە میکانیکەوە تا فیزیای نوێ، لەگەڵ تێکەڵکردنی تیۆری و پراکتیک و بەکارهێنانی تاقیگەی تەواو. هەروەها قوتابیان تواناکانی چارەسەرکردنی کێشە، شیکردنەوە، توێژینەوە و پەیوەندیکردنی خۆیان پەرەپێدەدەن و چاڵاکییە دەرەوەی وانەکان بەشداری دەکەن. پڕۆگرامەکە لەسەر بنەمای ستانداردی ئەورووپی دامەزراوە کە لەلایەن ASIC ـی بەریتانیا پەسەندکراوە، دەرفەتی کارکردن لە داهاتوودا بۆیان دەکاتەوە. قوتابیان ئامادە دەکات بۆ کارکردن وەک مامۆستای فیزیا لە ئاستی خوێندنی ناوەندی تا ئاستی زانکۆ، یان بەردەوامبوون لە خوێندنی باڵاتر و بواری توێژینەوە.
نرخی خوێندنی ساڵانە ٤,٢٥٠,٠٠٠ دیناری عێراقییە؛ بەڵام بۆ ساڵی یەکەم داشکاندنی ١٠٠٪ هەیە، واتە ساڵی یەکەم بێبەرامبەرە . بۆ ساڵانی دواتر لە ٥٠٪ داشکاندن هەیە، کە نرخی خوێندن دەکاتە ٢,١٢٥,٠٠٠ دیناری عێراقی لە ساڵێکدا. هەروەها کەمترین نمرەی کۆنەمرە بۆ ئەم پڕۆگرامە ٥٧ دیاریکراوە.
ئێستا کاتی ئەوەیە خەونەکەت بە فیزیا بگۆڕیتە داهاتوویەکی ڕاستەقینە!











