دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر لە بەشی پەروەردەی فیزیا
Payam Najmadden2026-10-07T16:52:10+03:00زانستی فیزیا تەنها کۆمەڵێک یاسا و یەکسانیی بیرکاری نییە، بەڵکوو بنەمای تێگەیشتن لە سروشت و دروستکردنی داهاتوویەکی نوێیە. ئەگەر حەز دەکەیت زانستی فیزیا بە شێوەیەکی قووڵ و پراکتیکی فێربیت و خۆت بۆ بوون بە مامۆستایەکی لێهاتووی فیزیا ئامادە بکەیت، بەشی پەروەردەی فیزیا لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک – کۆلێژی پەروەردە دەتوانێت دەستپێکی گرنگ بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت. لەم بەشەدا قوتابیان بە زمانی ئینگلیزی فێری بابەتەکانی فیزیا دەبن؛ لە میکانیکەوە تا فیزیای نوێ، لەگەڵ تێکەڵکردنی تیۆری و پراکتیک و بەکارهێنانی تاقیگەی تەواو. هەروەها قوتابیان تواناکانی چارەسەرکردنی کێشە، شیکردنەوە، توێژینەوە و پەیوەندیکردنی خۆیان پەرەپێدەدەن و چاڵاکییە دەرەوەی وانەکان بەشداری دەکەن. پڕۆگرامەکە لەسەر [...]
















